
دوو حەجخواز لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی فەریزەی حەج. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ پرۆسەی ناونووسین بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و دەبێتە ئەلیکترۆنی، بەجۆرێک حەجخواز دەتوانێت لە ڕێگەی مۆبایلەوە خۆی ناونووس بکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری مامەڵەی هاونیشتمانیانی کردووەتە ئەلیکترۆنی، ئەمەش لەپێناوی نەهێشتنی ڕۆتین و کار ئاسانی کردن بۆیان، لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە پرۆسەی ناونووسینی حەجیش بکرێتە ئەلیکترۆنی و بەمەش کارئاسانییەکی زۆر بۆ حەجخواز دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ساڵانە نزیکەی سەد هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان خۆیان بۆ حەج ناوونوس دەکەن، ئەم پرۆسەیە لە سەرەتای مانگی هەشت دەبێتە پرۆسەیەکی تەواو دیجیتاڵی و لەسەر بنەمای پێناسی دیجیتاڵی دەبێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: بەهۆی پرۆسەکەوە دادپەروەری و ئاسانکاری بۆ خەڵک دەستەبەر دەکرێت و یارمەتی وەزارەتی ئەوقاف دەدات بە ئاسانی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەنیوەی ئەمساڵ عێراق زیاتر لە 18هەزار ئۆتۆمبێلی چینی هاوردە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
28ەمین فێستیڤاڵی شەڕەقوڕ لە کۆریای باشوور
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەنیوەی ئەمساڵ عێراق زیاتر لە 18هەزار ئۆتۆمبێلی چینی هاوردە کردووە