زێلێنسکی داوای 65 ملیار دۆلار بۆ بەردەوامیی جەنگ دژی ڕووسیا دەکات

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی داوای 65 ملیار دۆلار بۆ بەردەوامیی جەنگ دژی ڕووسیا دەکات

ڤۆلۆدیمێر زێلینسیکی سەرۆکی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەبارەت بە توانای وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا، ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی ساڵانە پێویستی بە 65 ملیار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت لە شەڕی دژی ڕووسیا بەردەوام بێت.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ ساڵە ڕووسیا و ئۆکراینا لە جەنگێکی سەختدان. سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان، تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکراینا چڕتر بوونەتەوە.


لێدوانی فەرمی: ئاژانسی (ئینتەرفاکس-ئۆکراینا)، لە زاری ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بڵاوی کردەوە، ئۆکراینا ڕووبەڕووی کورتهێنانێکی دارایی بە بڕی 40 ملیار دۆلار بووەتەوە. هاوکات، پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنی ساڵانە پێویستی بە 25 ملیار دۆلاری دیکە هەیە.  بەمەش کۆی گشتیی پێداویستییە داراییەکان لە بواری سەربازیدا دەگاتە 65 ملیار دۆلار.


زێلێنسکی جەختی لەسەر توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی کردەوە و وتی: "ئۆکراینا بەنیازە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات."

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هەرچی پەیوەستە بە توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی، زێلێنسکی وتی: "ئۆکراینا بەنیازە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە هەوڵ دەدەن ڕۆژانە لەنێوان 500 بۆ 1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕێگریکەر بەرهەم بهێنن، بەڵام دانی بەوەدا نا کە ئەم کارە ئاسان نییە".


زێلێنسکی ڕوونیکردەوە کە ئەم پرسەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی ڕۆژئاوا تاوتوێ کردووە، لەوانە:


ئەنتۆنیۆ کۆستا (سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا)
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین (سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا)
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا
مارک ڕوتە (سکرتێری گشتیی ناتۆ)
ئیمانوێل ماکرۆن (سەرۆکی فەرەنسا)
کیەر ستارمەر (سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ