لە شاری سەردەشت هێرش كرایە سەر بنكەیەكی سوپای پاسداران و كوژراو و بریندار هەیە

شەیری بکە لە:
لە شاری سەردەشت هێرش كرایە سەر بنكەیەكی سوپای پاسداران و كوژراو و بریندار هەیە

هێزەکانی بەسیجی ئێران

ئاڤا نیوز

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرش كراوەتە سەر بنكەیەكی سوپای پاسداران لە نزیك گوندی ئاغلان لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆیەوە ئەندامێكی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران كوژراوە و كەسێكی دیكەش بە سەختی بریندار بووە.

 

سەرچاوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی مێهری ئێرانی، لەسەر زاری سەرهەنگ شاكر، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی فەیلەقی شوهەدای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 26ـی تەمموز، چەند چەكدارێك تەقەیان لە بنكەیەكی سوپای پاسداران كردووە لە نزیك گوندی ئاغلان لە سەردەشت، بەهۆیەوە ئەندامێكی سوپای پاسداران كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندارە.

 

ئەوەش بزانە: ئاژانسەكە وردەكاریی زیاتری دەربارەی ناسنامەی ئەو گرووپەی هێرشەكەیان ئەنجامداوە و لایەنی پشتیوانی ئەو كردەیەی باس نەكردووە، بە وتەی دەسەڵاتی ئەمنی ناوچەكە، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە و بەدوای دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەن.

 

باكگراوند: بەسیج، گرووپێكی چەكداری سەر بە سوپای پاسدارانە كە بناغەدانەری ئەو هێزە خومەینی، ڕێبەری باڵای پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لە ساڵی 1981 لە گەرمەی شەڕی نێوان عێراق و ئێران دایمەزراند، بەهۆی پشتیوانیكردنی بەردەوامی بۆ ڕژێمی پێشووی سووریا و گرووپە چەكدارەكانی دیكەی دژ بە ئەمریكا و ئیسرائیل، لەلایەن واشنتنەوە وەك گرووپێكی تیرۆرستی ناسێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ