هێرشێکی چەکداری بۆ سەر دادگای زاهیدان لە پارێزگای بەلوجستان برینداری لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
هێرشێکی چەکداری بۆ سەر دادگای زاهیدان لە پارێزگای بەلوجستان برینداری لێدەکەوێتەوە

ساتی هێرشکردنە سەر دادگای بەلوجستان

ئاڤا نیوز

لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر دادگای زاهیدان چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون و بە هاوکاریی تیمەکانی فریاگوزاری بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی هه‌واڵی ئاژانسی میهری ئێران، ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هێرشیان کردە‌ سه‌ر باڵەخانەی دادگای زاهیدان لە شەقامی ئازادیی پارێزگای سیستان و بەلوچستان و دوای هێرشەکە و بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان، دەنگی چەند تەقینەوەیەکیش له‌ ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌ی دادگا بیسترا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارەکان پۆلیس لە دەوروبەری باڵەخانەکە بڵاوەیان پێکرا و بەشێکیشیان چوونە نێو باڵەخانەی دادگاوە.

زانیاریی زیاتر: سوپای پاسداران ڕایدەگەیێنێت لە ئانجامی هێرشەکەدا شەش کەس کوژراون و 20ـی دیکەش بریندار بوون، هاوکات سێ لەو چەکدارانەی هێرشیان کردووە کوژراون.

 لەلایەکی دیکەوە: دوای هێرشەکە گرووپی چەکداریی سوپای دادپەروەری "جیش العدل"، کە ئێران بە "جیش الظلم" ناوی دەبات بە‌رپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتە ئه‌ستۆ‌.

باکگراوند: سوپای دادپەروەری "جیش العدل"، ڕێکخراوێکی ئۆپزیسیۆنی چەکداریی ئیسلامیی سوونییە لە سیستان و بەلوجستان و لە دوای لە سێدارەدانی عەبدولمالیک ڕیگی سەرۆکی بزووتنەوەی جوندڵڵا لە ساڵی 2010 چالاکییەکانیان دەستپێکردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ