غەززە هەفتانە پێویستی بە 500 هەزار فەردە ئاردە

شەیری بکە لە:
غەززە هەفتانە پێویستی بە 500 هەزار فەردە ئاردە

دابەشکردنی ئارد لە کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز


بۆ ڕێگریکردن لە گیان لەدەستدانی بەکۆمەڵی دانیشتوانی کەرتی غەززە کە لەژێر هێرش و گەمارۆی تووندی ئیسرائیلدایە و چەندین مانگە ڕێگریی لە چوونەژوورەوەی هاوکاريیە مرۆییەکان دەکرێت، ھەفتانە پێویستیی بە 500 ھەزار فەردە ئارد هەیە.

ڕاگەیێنراویی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەزز، لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو بانگەشانەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاودەکرێنەوە کە گوایە گەمارۆی ئیسرائیل لەسەر ناوچەکە شکێندراوە و هاوکاريیە مرۆییەکان گەیشتوونەتە کەرتی غەززە، ڕاست نین.

- قەیرانی برسێتیی لە کەرتی غەززە بەھۆی ئەوەی سوپای ئیسرائیل ماوەی 145ڕۆژە ھەموو دەروازە سنوورییەکانی بەڕوودا داخستووە، بەردەوام لە زیادبووندایە.

- ئیسرائیل بەردەوامە لە ڕێگرییکردن لە چوونەژوورەوەی هاوکاریيە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەو گەمارۆ تووندەی کە ئیسرائیل بەسەر ناوچەکەیدا سەپاندووە، گیان لەدەستدان بەهۆی برسیبوونەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 111 کەس. 

پێدراوە ڕاستەکان: بەهۆی نەبوونی هیچ خواردن و دەرمانێکەوە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گیان لەدەستدانی بە کۆمەڵ، هەفتانە پێویستە 500 ھەزار فەردە ئارد بگاتە غەززە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ