گرژییەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا تادێت زیاتر دەبێت

شەیری بکە لە:
گرژییەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا تادێت زیاتر دەبێت

شەڕی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا

ئاڤا نیوز

شەڕ و پێکدادانەکانی سنووری نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بەردەوامە و ڕووبەڕووبوونەوەی تووند و کوژرانی دەیان کەسی لێکەوتووەتەوە.

چیڕۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە  هەردوو دراوسێی تایلەند و کەمبۆدیا هێرشی تووند بۆ سەر خاکی یەکتری ئەنجام دەدەن، ناکۆکییەکی سنوورییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە و  تاوەکو ئێستا هیچ هێمایەک بۆ ڕاگرتنی ئەم گرژییانە نییە.

ژمارەکان وادەڵێن: وەزارەتی بەرگری کەمبۆدیا ڕایگەیاند، 13 کەس لە شەڕەکەدا کوژراون و 71  کەسیش برینداربوون، لەبەرامبەردا لە تایلەند ئاشکرای کرد ژمارەیان گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 20 کەس.

کاریگەری و لێکەوتەکان: باڵیۆزی کەمبۆدیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێت "دەستبەجێ ئاگربەست" لەگەڵ تایلەند ئەنجام بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە: فومتام وێچاتچای، سەرۆکوەزیرانی تایلەند بە وەکالەت هۆشداریدا، بەردەوامبوونی پەرەسەندنەکان دەبێتە هۆی بەرپابوونی جەنگ.

باکگراوند: گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، دووبارە سەریان هەڵدایەوە، دوای ئەوەی تایلەند باڵیۆزی خۆی لە کەمبۆدیا کشاندەوە و ڕایگەیاند، کە نوێنەری کەمبۆدیا لە وڵاتەکەی دەردەکات، دواجار فڕۆکەیەکی جۆری ئێف 16ـی سەر بە هێزی ئاسمانیی تایلەند، پێگەیەکی سەربازیی کەمبۆدیای بۆمباران کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ