38 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
38 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران

ژمارەیەک کۆچبەر لەکاتی هەوڵدان بۆ گەشتن بە ئەوروپا

ئاڤا نیوز


لە شارۆچکەی ئایڤاجک لە شاری چەنەککاڵی تورکیا، 38 کۆچبەری نایاسایی کە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی بەلەمەوە سنووری تورکیا تێپەرێنن، لەلایەن هێزە دەریاییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون.



وێنە گەورەکە: بەهۆی بوونی دەریای فراوان و کراوە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەشێک لە کۆچبەران ڕێگەی تورکیا بەکاردەهێنن، ئێستا ئەو وڵاتەش هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمەکانی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکان تورکیا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیمان کۆمەڵێک کۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێکی لاستیکیی جوڵاودا لە کەناراوەکانی ئایڤاجیکدا بینراون، ئۆپەراسیۆنێکمان لە ناوچەکە ئەنجامدا، 38 کۆچبەری نایاسایی کە ڕەگەزنامەی ئەفغانییان هەڵگرتبوو دەستگیرکران کە 20 لەوانە منداڵ بوون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ