ئاڤا مەرج و ڕێنمایی نوێی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان بڵاو دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا مەرج و ڕێنمایی نوێی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان بڵاو دەكاتەوە

دیمەنی مامۆستایەک لەکاتی وانەوتنەوە. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ ئاڤا میدیا ڕەوانە كراوە، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان، تەنها لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە بەپێی قۆناغبەندی مامۆستایان لە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا.

چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی گشتاندنێکی سەبارەت بە ڕێكارەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە مامۆستایان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، بۆ سەرجەم پەروەردە گشتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ناردووە و تێیدا مەرج و ڕێنماییە تازەكانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە، خاڵ بە خاڵ ڕوون دەكاتەوە.

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوەكە كە وێنەیەكی تایبەت بۆ ئاڤا میدیا ڕەوانە كراوە؛ پەیوەست بە دەسەڵاتەكان، پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان لە دەسەڵاتی وەزارەتە بەپێی قۆناغبەندی مامۆستایان لە هەردوو قۆناغی (باخچەی ساوایان و فێركردنی بنەڕەتی) و (ئامادەیی و پیشەیی و پەیمانگەكان).

مەرج و ڕێنماییەكان چین:

٠ مامۆستا لە ڕۆژی 2025-07-24 تاوەكو 2025-08-25 مافی پێشكەشكردنی داواكاری هەیە بۆ مۆڵەتی بێ مووچە.

٠ لایەنی پەیوەندیدار ڕای خۆیان بەڕوونی بدەن كە وەرگرتنی مۆڵەتەكە كاریگەری لەسەر میلاك و بەرژەوەندی گشتیی نابێت.

٠ درێژكردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە تەنها ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە كە لە دەرەوەی وڵاتن و لەكاتی مۆڵەتی بێ مووچە گەشتیان كردووە، بەو مەرجەی مافی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەیان مابێت، لەڕێگەی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە، داواكاری پێشكەش دەكەن و لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.

٠ پێویستە دوای پێدانی ڕەزامەندی بە مۆڵەتی بێ مووچە، مامۆستا لە ماوەی كەمتر لە 10 ڕۆژدا دەست لەكار هەڵبگرێت، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی و كارگێڕی بەرامبەر لایەنی كەمتەرخەم دەگیرێتە بەر.

٠ مامۆستایانی ئافرەت لەدوای مۆڵەتی دایكایەتی و دەستبەكاربوونەوە، دەتوانن لە ماوەی 10 ڕۆژدا داواكاری بۆ مۆڵەتی بێ مووچە پێشكەش بكەن، بەو مەرجەی ئەو مافەی مابێت.

٠ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە لەكاتێكدا دەكرێت كە ماوەی 10 ڕۆژ بەسەر فەرمانی پێدانی مۆڵەتەكە تێپەڕ بووبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ