مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا شایستەی دارایی مانگی پێنج وەردەگرن

  • بزنس
  • 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا شایستەی دارایی مانگی پێنج وەردەگرن

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشکرا و بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو هی مانگی پێنجیش دابەش بکرێت.

وێنە گەورەکە: چوار هەزار و 100 مامۆستای زانکۆ و پەیمانگەکان لە وانەبێژەوە کراون بە گرێبەست، بەهۆی دواکەوتنی ڕێکارەکانی بەگرێبەستکردنیان مانگێک دواکەوتوون لە وەرگرتنی مووچە، واتا ئەگەر فەرمانبەران مووچەی مانگی پێنج وەرگرن ئەوان هی مانگی چوار وەردەگرن.

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ داتاکانم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە و لەچەند ڕۆژی داهاتوو دوای دەرچوونی ڕەزامەندی پارەکە خەرج دەکرێت."

باکگراوند: 28ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی بۆ سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بە شێوەى گرێبەست ئیمزا کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ