بانکی ناوەندی لقی چەند بانکێک لە هەڵەبجە دەکاتەوە

  • بزنس
  • 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندی لقی چەند بانکێک لە هەڵەبجە دەکاتەوە

مۆنۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە و ڤیزا کارتی چەند بانکێک

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ نوێنەری بانکی ناوەندی عێراق سەردانی هەڵەبجەی کردووە و لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە کۆبووەتەوە، بڕیارە بانکی ناوەندی چەند لقێکی بانکی حکومی و ئەهلی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکاتەوە.

وێنە گەورەکە: ئەو کاتەی لە 14-4-2025 پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، 10 ساڵ زیاتر بوو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی وەک پارێزگا ناساندبوو.

لێدوانی فەرمی: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نەبیل نەجاڕ، نوێنەری بانکی ناوەندی سەردانی هەڵەبجەی کرد. بڕیارە لقی چەند بانکێکی حکومی و ئەهلی عێراقی لە هەڵەبجە بکرێنەوە، تا ئێستا هیچ بانکێکی ئەهلی لە هەڵەبجە نییە. سەرەتا کۆنفراسێکی هاوبەش دەکەین، سەرمایەدارانی کورد و عەرەب بانگهێشت دەکەین. بۆ ئەوەی پاڵپشتی دارایی بانکە حکومییە عێراقییەکان ببینن و جوڵەی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە زیاد بکات. ئێستا لە قۆناغی ئامادەکاری ئەم هەنگاوەین.


زانیاریی زیاتر: پارێزگای هەڵەبجە ئەوەش دەڵێت: لە ئایندەیەکی نزیکدا میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکەین بۆ هەڵەبجە وەک پاڵپشتییەک بۆ ئەم پرۆسەیە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە ببێتە هۆکاری زیاترکردنی جوڵەی بازرگانی لە پارێزگای هەڵەبجە، لە هەمان کاتدا هاونیشتمانیانی ئەو شارە ئاسانتر دەتوانن دەستیان بە خزمەتگوزراییە بانکییەکان ڕابگات و کولتووری پارەدانی ئەلیکترۆنی زیاتر پەرەبسێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ