نەتەوەیەکگرتووەکان دژی بڕیاری قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی کوردی هاتە دەنگ
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نیشان دەدات و دەڵێت، " لەو ناوچانە جەخت لەسەر ئەو بنەما نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارانە دەکەینەوە کە مافی خوێندنی بەردەست و دادپەروەرانە، نەهێشتنی جیاکاری، و مافی هەمووان مسۆگەر دەکەن".
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەپێی بڕیاری ژمارە (6496)ـی ڕۆژی 15ـی تەمموزی 2025ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، کە ئاراستەی زانکۆکانی موسڵ، کەرکووک و دیالەی کرد، فەرمانی کرد، پرسیاری تاقیکردنەوەکان نەکرێنە کوردی و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە زمانی خوێندن عەرەبییە و ئەو بابەتانەی ئینگلیزین، دەبێت تەنیا ئەو دوو زمانە بەکار بهێنرێن.
لێدوانی فەرمی: فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، "ئێمە ئاگاداری ئەم پرسەین کە پێشهاتێکی بەردەوامە، هەروەها چەند ڕاپۆرتێکمان بینیوە کە ئاماژە بەوە دەکەن لەوانەیە بڕیارەکە هەڵوەشابێتەوە."
ناوبراو گوتیشی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە جەخت لەسەر ئەو بنەما نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارانە دەکاتەوە کە مافی خوێندنی بەردەست و دادپەروەرانە، نەهێشتنی جیاکاری، و مافی هەمووان مسۆگەر دەکەن.
لەلایەکی دیکە: دوای ئەو بڕیارە، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: ڕۆژی 26-7-2025، لەگەڵ نەعیم عەبوود، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی ئەو نووسراوە قسەمان کرد، پێی ڕاگەیاندنین کە نووسراوەکە کاری پێناکرێت.
-پەیوەندیم بە سەرۆکی زانکۆی کەرکووکەوە کرد، پێم وتن کە بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە و ڕێنماییتان لەوبارەیەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا پێ دەگات، سەرۆکی زانکۆش وتی 'بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکەی وەزارەت کار دەکەین، کار بە نووسراوەکە ناکەین'
- ساڵی 2024یش بڕیارێکی هاوشێوەمان ڕاگرت، قوتابیان دڵنیادەکەینەوە کە دەتوانن بە زمانی دایک وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ناوچە کوردییانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، بەپێی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق وەک "ناوچە جێناکۆکەکان" مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری نوێ؛ ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ 10.8% دابەزیووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن