دوای دەرچوونی مەرسوومی کۆماری، عەتوان عەتوانی وەک پارێزگاری نوێی بەغدا دەستبەکاربوو

شەیری بکە لە:
دوای دەرچوونی مەرسوومی کۆماری، عەتوان عەتوانی وەک پارێزگاری نوێی بەغدا دەستبەکاربوو

عەتوان عەتوانی، پارێزگاری نوێی بەغدا

ئاڤا نیوز


دوای دەرچوونی مەرسوومی کۆماری بۆ دامەزراندنی، عەتوان عەتوانی ئەمڕۆ بە فەرمی سوێندی یاسایی خوارد و وەک پارێزگاری نوێی بەغدا دەستبەکاربوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 27ـی تەمموزی 2025، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەتوان عەتوانی دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی بەدەستهێنا و وەک پارێزگاری نوێی بەغدا هەڵبژێردرا.

 

لێدوانی فەرمی: لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستبەکاربوونی، عەتوانی مەرسوومە کۆمارییەکەی بە "مەدالیای شەرەف" بۆ خزمەتکردنی خەڵکی بەغدا ناوبرد و جەختی لەسەر گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان کردەوە.

 

گوتیشی، "سیاسەتی تەواوکاریمان لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری و حکومەتی جێبەجێکاری خۆجێی پەیڕەو کردووە، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاستی خزمەتگوزاری و کارگێڕی."

 

دڵنیایی دەدات: پارێزگاری بەغدا بەڵێنی دا کە "قۆناغی داهاتوو، قۆناغی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ دەبێت لەگەڵ هاووڵاتییان و دابەزینی مەیدانی بۆ ئاگاداربوون لە پێداویستییەکانی شەقام و خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ