چوار وڵاتی عەرەبی گفتوگۆیان لەبارەی پلانی عەرەبی - ئیسلامی بۆ بونیادنانەوەی غەززە کرد

شەیری بکە لە:
چوار وڵاتی عەرەبی گفتوگۆیان لەبارەی پلانی عەرەبی - ئیسلامی بۆ بونیادنانەوەی غەززە کرد

ئاڤا نیوز

 

بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر لە وەزیرانی دەرەوەی ئوردن، قەتەر و سعوودیە کۆبووەوە و دۆخی غەززەیان تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوکەدا جێبەجێکردنی پلانی عەرەبی-ئیسلامی لە پێناو دووبارە بونیادناتەوەی و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی میسر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بەدر عەبدولعاتی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی کە لە نیویۆرک لەبارەی داھاتووی دۆزی فەڵەستین بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ ھەریەک لە عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر، ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە کۆبووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا، پێشھاتەکانی دۆخی کەرتی غەززە تاوتوێ کرا، ھەروەھا بیروڕا لەبارەی ھەوڵەکانی میسر، قەتەر و ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ئاگربەست لە غەززە، ئاڵوگۆڕکرا.

 

هاوکات: هەروەها گفتوگۆکرا لەبارەی ھەنگاوەکانی داھاتوو بۆ جێبەجێکردنی پلانی عەرەبی-ئیسلامی لە پێناو دووبارە بونیادتانەوە و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: