وەزیری دەرەوەی چیک بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکەین
- هەواڵ
- 2024-01-17

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی چیک بەتووندی سەركۆنەی هێرشەكانی ئێرانی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوو شاندێکی گەورەی وەبەرهێنەران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
چیرۆكە سەرەكییەكە: ڕۆژی چوارشەممە 17-01-2024 سەرۆكوەزیران بارزانی لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیڤاسكی، وەزیری دەرەوەی كۆماری چیک كۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی كۆماری چیک، بە تووندترین شێوە سەركۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و كوشتنی خەڵكی سڤیل كرد و پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، ئاماژەی بەوە دا بەم نزیكانە شاندێكی گەورەی بازرگانیی چیک، سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران بارزانی سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانیی كۆماری چیكی كرد و ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
باكگراوند: درەنگانی شەوی دووشەممە 15-1-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستی هێرشی كردە سەر هەولێر و چەند ناوچەیەكی مەدەنی كردە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و شەش كەسی دیکە برینداربوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزیەک لە شارەزوور ڕووی دا
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزیەک لە شارەزوور ڕووی دا
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات