ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازییەکە
ئاڤا نیوز
هێزە دەرییایەکانی ڕووسیا و چین مانۆڕ و ڕاهێنانێکی سەربازیی هاوبەشیان بۆ ڕاوەدوونان و لەناوبردنی "ژێردەریاییەکی دوژمن" ئەنجام دا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جوڵەپێکردنی دوو ژێر دەریایی هەڵگری چەکی ئەتۆمی بۆ نزیک سنورەکانی ڕووسیا ڕاگەیاند و هەڕەشەی ناچارکردنی ڕووسیای کرد بۆ ڕاگرتنی جەنگ، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەنجامدانی مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ چین ڕادەگەیەنێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: هێزە دەریاییەکانی ڕووسیا و چین لە دەریای ژاپۆن ڕاهێنانیان لەسەر ڕاوەدوونان و لەناوبردنی ژێردەریاییەکی دوژمن کردووە، لە ڕاهێنانەکە سەربازییەکەدا فڕۆکەی دژە ژێردەریایی چینی لە جۆری Y-8 و فڕۆکەکانی Il-38ـی سەر بە کەشتیگەلی ڕووسی لە زەریای هێمن، لەگەڵ تیمەکانی هێلیکۆپتەر بەشدارییان کردووە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا گوتیشی، لە ئەنجامی کردەوە هاوبەشە کاریگەرەکاندا "ژێردەریاییەکانی دوژمن" بە خێرایی دۆزراونەتەوە و وەک تاقیکردنەوەیەک لەناوبران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە فەرمانەکەی بۆ جوڵاندنی ژێردەریاییەکان لە هەینی ڕابردوودا، لە وەڵامی لێدوانەکانی دیمیتری مێدڤیدیڤ، سەرۆکی پێشووی ڕووسیا بوون سەبارەت بە مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب