
دووسایدی گۆمەسپان
ئاڤا نیوز
لە مانگی 11ـی ئەمساڵ پرۆژەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت کە مەوداکەی 22 کیلۆمەترە، پرۆژەکە هەولێر و سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی، بە باشترین شێوە و كوالێتیی بەرزی شەقام بە چڕی بەردەوامە، وا چاوەڕوان دەکرێت لە كۆتایی مانگی 11ـی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان – سماقووڵی لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری بە گوژمەی 210 ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای "هێمن گرووپ" دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: دووسایدەکە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە و شەقامی دەوروبەری بەنداوەكەش دەگرێتەوە، مەوداكەی 22 كیلۆمەترە، 6 ژێرپرد و 3 بەرزەپرد لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب