ئیسرائیل بۆ جارێکی دیکە بنکەیەکی سەربازیی لە ڕۆژئاوای سووریا بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
بۆ چوارەمجار لە مانگێکدا ئیسرائیل بنکەی لیوای 107ـی سوپای سووریای لە پارێزگای لازقیەی ڕۆژئاوای وڵاتەکە بۆردوومانکرد، ئەو بنکەیەش وەک دەوترێت بڕیاربووە بکرێتە بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە سووریادا.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەدەوە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، ئیسرائیل بەچڕی ژێرخانی سەربازی سووریای کردووەتە ئامانج و لە قۆناغی یەکەمدا توانای ئاسمانی وڵاتەکەی پەکخست، هاوکات ئیسرائیل مەرجی ئەوەشی داناوە کە هێزەکانی سووریا نابێت لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری وڵاتەکەیان نزیک ببنەوە، چونکە ئەو ناوچەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو بارەگای لیوای 107 لە گوندی زاما لە دەوروبەری شارۆچکەی جبلەی پارێزگای لازقییە بۆردوومانکراوە، ئەوەش چوارەمجارە لە ماوەی مانگێکدا ئەو بنکەیە دەکرێتە ئامانج.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر سەرچاوە ناوخۆییەکان و چالاکوانانی سووریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوەکردبوو، بنکەی سەربازی زاما ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بکرێتە بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە پارێزگا کەناراوەکانی سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بانگهێشتی لایەنەکان دەکات بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی پێدانی ژمارە