قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات

دیمەنی کێلگیەکی نەوت و گاز. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

قەتەر پارەی بۆرییەکی نوێی گواستنەوەی گاز لە ئازەربایجانەوە بۆ باکووری سووریا دابین دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: قەتەر پشتیوانی لە پڕۆژەیەکی نوێی بواری وزە دەکات کە بە هۆیەوە گازی سرووشتی لە ئازەربایجانەوە و بە ڕێگەی تورکیا، دەگەیێنرێتە باکووری سووریا. جگە لە قەتەر و تورکیا، کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش لە پڕۆژەکەدا بەشدار دەبن.

زانیاریی زیاتر: بە هۆی ئەم پڕۆژەیەوە کارەبا بۆ سووریا دابین دەکرێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر دەبن. ئەمەش کاریگەریی لەسەر باشترکردنی دۆخی وەبەرهێنان و بوژانەوەی ئابووریی وڵات دەبێت.

ئەمەش بزانە: ئەم پڕۆژەیە دەبێتە سێیەمین دەستپێشخەریی قەتەر لە بواری وزە لە سووریا قەتەر پێشتریش دەستپێشخەرییەکی 7 ملیار دۆلاری بۆ درووستکردنی کێڵگەی گاز و وزەی خۆر کردبوو، هەروەها پێش ئەوەش هەوڵی دابوو لە ڕێگەی ئوردنەوە گاز بنێرێت بۆ سووریا.

لەلایەکی دیکەوە: وڵاتانی کەنداو هەوڵ دەدەن وەبەرهێنانیان لە سووریا زیاتر بکەن. جگە لەمە، قەتەر بەڵێنی داوە مانگانە بڕی 29 ملیۆن دۆلار هاوکاریی پێشکەش بە سووریا بکات بە مەبەستی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە. سعوودیەش بە هەمانشێوە لەو بوارەدا یارمەتیی سووریا دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ