حەنان فەتلاوی چارەسەرێکی "ڕیشەیی" بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشنیاز دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

حەنان فەتلاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی حیزبی "ئیرادە"
ئاڤا نیوز
حەنان فەتلاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی حیزبی "ئیرادە"، چارەسەرێکی نوێ و "ڕیشەیی" بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو. پێیوایە کێشەکە پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە خودی سیستەمەکەوە و پێشنیازی جیاکردنەوەی تەواوەتیی دارایی دەکات.
وێنە گەورەکە: جیا لە کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەدوای ساڵی 2014ـەوە کێشە داراییەکان بەردەوام بووە و تاوەکو ئێستاش چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ نەدۆزراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەنان فەتلاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: "کێشەی کورد نە سوودانی، نە مالیکی، نە عادل عەبدولمەهدی، نە کازمی و نە عەبادی ناتوانن چارەسەری بکەن. تەنانەت ئەگەر هەر کەسێکی دیکەش ببێتە سەرۆکوەزیران، ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات، چونکە کێشەکە هەرگیز چارەسەر نابێت."
لەهەمان کاتدا: فەتلاوی پێشنیازی چارەسەرێکی ڕیشەیی کرد و وتی: "بە بڕوای من، چارەسەر ئەوەیە کە ئازا بین و ڕێککەوتنێکی ڕوون و ڕاشکاوانەیان لەگەڵ بکەین. براینە، ئێوە عێراقین و ئێمە دەتانپارێزین و هاوبەشن لە هەموو دامەزراوە فیدراڵییەکان، بەڵام پارەی ئێوە بۆ خۆتان و پارەی ئێمەش بۆ خۆمان. نەوتی ئێوە بۆ خۆتان و نەوتی ئێمەش بۆ خۆمان."
زانیاریی زیاتر: فەتلاوی گوتیشی: "نەوتەکەتان ببەن، مووچە و پڕۆژەکانتان لەسەر خۆتان بێت، ئێمەش وەک 15 پارێزگاکەی دیکە، نەوت و داهات و باج و ڕسوماتمان بۆ خۆمان بەکاردەهێنین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
34 خولەک لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیپێکردەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە