شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیپێکردەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دوای هێرشی درۆنی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای شاماران پترۆلیۆم ڕایدەگەیێنێت، کە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو کێڵگەی ئەتروش و سەرسەنگ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانەکە لە کاتێکدایە، کارەکان لە 15ـی تەمموزی 2025 بەهۆی هێرشێکی گوماناوی درۆنییەوە بۆ سەر یەکێک لە دامەزراوەکانی کێڵگەی سەرسەنگ وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی ڕاگیرابوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، کێڵگەی ئەتروش هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە و بەرهەمهێنان تێیدا بە تەواوی توانای خۆی دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام کێڵگەی سەرسەنگ، کە لەلایەن کۆمپانیای HKN Energyـەوە بەڕێوەدەبرێت، بەهۆی ئەو زیانانەی بەر سێ کۆگای نەوت و بۆرییە پەیوەستەکان کەوتووە، بەرهەمهێنانی بە ڕێژەیەکی کەمکراوە دەستپێکردووەتەوە.
لەهەمان کاتدا: کۆمپانیای شاماران پێشبینی دەکات نزیکەی نیوەی توانای بەرهەمهێنانی کێڵگەی سەرسەنگ تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی 2025 لەکارکەوتوو بێت تا ئەو کاتەی کارەکانی چاککردنەوە تەواو دەبن.
باکگراوند: لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ئەمساڵ ژمارەیەک هێرشی درۆنی كرانە سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان، بەهۆیەوە کارکردن لە پێنج کێڵگەی نەوتی وەستا، ئەوانەی دیکەش بەهۆکاری ئەمنی کارکردنیان سنووردار کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کێشەی چاپی پاسپۆرت لە هەولێر چارەسەر کرا
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت