لافاوێکی بەهێز لە چین؛ 10 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکە بێسەروشوێنن

شەیری بکە لە:
لافاوێکی بەهێز لە چین؛ 10 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکە بێسەروشوێنن

دیمەنی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بەپێی میدیاکانی دەوڵەتی چین، بەهۆی لافاوێکی خێراوە لە پارێزگای گانسو لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بارانبارینێکی بەخوڕ کە لە دوێنێوە پارێزگای گانسوی لە چین گرتووەتەوە، لافاو دروست بووە و بووەتە هۆی زیانێکی زۆری گیانی و ماددی.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی فەرمی "CCtv"ـی چین بڵاویکردەوە کە شی جینپینگ، سەرۆکی چین، فەرمانی بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی فریاگوزاریی بەپەلە کردووە و جەختی کردووەتەوە لەسەر "بەکارھێنانی ھەموو توانایەک" بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی کەسە بێسەروشوێنەکان.

زانیاریی زیاتر: ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شەپۆلێکی بارانبارینی پێوانەیی باکوور و باشووری چینی گرتووەتەوە. زانایانی کەشناسی ئەم دیاردەیە بە کەشوهەوایەکی تووند وەسف دەکەن و بە گۆڕانی کەشوهەواوەی دەبەستنەوە.

ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆتایی مانگی تەممووزەوە، بەهۆی لافاو و بارانی بەخوڕ لە باکووری چین، لانیکەم 60 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ