بۆ گەشت و سەیران ڕۆیشتبوون؛ ئافرەتێک لە خەلیفان کەوتە ناو ئاو و خنکا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

تەرمی ئافرەتەکە لە پزیشکی دادی سۆران. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئافرەتێکی تەمەن 30 ساڵ کەوتە ناو ئاو و گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکان، ئافرەتەکە دایکی چوار منداڵە.
لێدوانی فەرمی: ڕائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە ئاڤای وت: "ئافرەتەکە ناوی (فرمێسک کارزان)ـە و تەمەنی 30 ساڵە. خەڵکی شاری هەولێرە و لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی سەیران سەردانی ناوچەکەیان کردووە."
"کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نزیک گوندی قەمەریان لە سنووری قەزای خەلیفان، ئافرەتەکە کەوتووەتە ناو ڕووباری دۆڵی خەلان و بەداخەوە خنکاوە."
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد کە تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای هەوڵێکی زۆر، توانیویانە تەرمەکەی لە ئاوەکە دەربهێنن و پاشان ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆرانیان کردووە بۆ ئەنجامدانی رێکاری پێویست.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 55 خولەک لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان نامەیەک بۆ دانیشتووانی کەمپی مەخموور دەنێرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: سێ ملیۆن سەردانیکەر سەردانی عێراقیان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
55 خولەک لەمەوپێش
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان نامەیەک بۆ دانیشتووانی کەمپی مەخموور دەنێرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: تورکیا ڕۆڵێکی سەرەکی لە دانوستانەکانی ئاشتیدا هەیە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: سێ ملیۆن سەردانیکەر سەردانی عێراقیان کردووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەرپرسێکی هەواڵگریی حیزبوڵڵا دەکوژێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین هۆشداریی تووند دەداتە گەشتیارانی زێی بچووک