ترەمپ هێزی فیدراڵی لە پایتەختی ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ هێزی فیدراڵی لە پایتەختی ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە

دیمەنی چەن پۆلیسێکی فیدراڵی لە واشنتن دی سی. وێنە؛ afp

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ فەرمانی کردووە بە زیادکردنی هێزەکانی یاساپارێزی فیدراڵی لە شەقامەکانی واشنتۆن دی سی، لە هەنگاوێکدا کە ئامانج لێی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە لە پایتەختی ئەمریکا.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی پێنج شەممەوە ئیدارەی ترەمپ دەستیانکردووە بە بڵاوکردنەوەی هێزی فیدراڵی لە واشنتن دی سی و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت.

لێدوانی فەرمی: کارۆلاین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، واشنتن دی سی شارێکی سەرسوڕهێنەرە، بەڵام ماوەیەکی زۆرە ڕێژەی تووندوتیژی تیایدا زیادیکردووە، سەرۆک ترەمپ فەرمانیکردووە بە زیادکردنی هێزەکانی یاساپارێزی فیدراڵی بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی بێتاوان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەم هەنگاوەی ئیدارەی ترەمپ، ئامارە فەرمییەکانی پۆلیسی واشنتن دی سی نیشانی دەدەن کە تاوانی تووندوتیژی لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە ماوەی 30 ساڵدا و لە ساڵی 2025شدا بە ڕێژەی 26% کەمی کردووە.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ