ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی غەززە کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

نیگەرانییەکان لەدوای بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی لە کەرتی غەززە زیاتر بووە بەهۆی ئەمەشەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سبەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر پرسی غەززە ئەنجام دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  بە فەرمان پێکردنی سوپای وڵاتەکەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری غەززە، لە سەرانسەری جیهاندا نیگەرانی بەدوای خۆیدا هێنا هۆشداریش لەبارەیەوە دەدرێت کە دۆخەکە بەرەو ئاستێکی خراپ دەبات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر دۆخی غەززە ئەنجام دەدات، کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنەکەیە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی ئەم ڕێوشوێنە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاوارەکردنی زۆرەملێ و کوشتن و کوشتاری بەکۆمەڵی زیاتر کە ئازاری فەلەستینییەکان لە غەززە زیاتر دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ