فەڕەنسا و چەند وڵاتێكی دیكە نایانەوێت گرژییەكان لەگەڵ حووسییەكاندا زیاتر هەڵبكشێن
- هەواڵ
- 2024-01-17

دوو چەكداری حوسییەكان لەكاتی هەڵكوتانە سەر بەلەمێك
ئاڤا دیجیتاڵ
فەڕەنسا پێچەوانەی ئەمریكا و بەشێك لەوڵاتانی دیكەی ئەوروپا نایەوێت گرژییەكان لەگەڵ حوسییەكانی یەمەن زیاتر هەڵبكشێن، سەرۆكی فەڕەنساش دەڵێت "بابەتەكە سەربازی نییە بەڵكو دیپلۆماسییە".
چیرۆكە سەرەكییەكە: دوێنێ سێشەممە سەرۆك ماكرۆن ڕایگەیاند كە فەڕەنسا خۆی بە دوور دەگرێت لە هێرش بۆ سەر حووسییەكان، كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستیان پێی كردووە، چونكە پاریس نایەوێت گرژییەكان زیاتر هەڵبكشێن، لە هەمان ڕۆژدا ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاند وڵاتەكەی دەیەوێت گرژییەكان كەم ببنەوە.
لێدوانی فەرمیی: سەرۆكی فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند " وڵاتەكەی نایەوێت ببێتە بەشێك لەو هاوپەیمانێتییەی هەوڵ دەدات حووسییەكان لاواز بكات و زیاتر هەوڵی كەمبوونەوەی گرژییەكان دەدات".
لە لایەكی دیكەوە: جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، پێی وایە كە ئەمریكا ڕێگەیەكی دۆزیوەتەوە بۆ ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری شەڕی غەزە و فراوانبوونی بە ناوچەكەدا، ئەگەرچی ڕاشیگەیاند كە ئەمریكا هەر لە پشتی ئیسرائیل دەوەستێت، بەڵام دەشبێت ئیسرائیل یاسا نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ پێشێل نەكات و جیاكاری لە نێوان تیرۆریست و خەڵكی مەدەنیدا بكات.
" هێشتا كارگێڕیی سەرۆك بایدن هەر ڕێگەچارەی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیلی دەوێت، بەڵام ناتانیاهۆ ئەمەی ناوێت، لە ڕێگەچارەی ئەمریكادا دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەڵەستین هەیە، بەڵام دەبێت ئاسایشی ئیسرائیلیش پارێزراو بێت و عەرەب و ئیسرائیلییەكان پێكەوە بە ئاشتی بژین" جەیك سولیڤان وای گوت.
"فەڕەنسا بڕیاری داوە بەشداری لەو هاوپەیمانێتییەدا نەكات كە هەوڵ دەدات بە هێرشی ئاسمانی حووسییەكان لەسەر خاكی خۆیان لاواز بكات، چونكە ئێمە لە شوێنێكداین كە هەوڵ دەدەین گرژییەكان بە هیچ شێوەیەك هەڵنەكشێن، بابەتەكە سەربازی نییە بەڵكو دیپلۆماسییە." ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا وای گوت.
هەمان ڕۆژ جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس ڕایگەیاند "ئێمە دەمانەوێت پێكدادانەكان بوەستن و كەشێك دروست بكەین تیایدا گرژییەكان دابكشێن، لەگەڵ هاوكارەكانمان لە ناوچەكەدا بەپەرۆشەوە كار دەكەین ڕێگەیەك بگرینە بەر، بەڵام لە ئێستادا دەبێت بەرگری بكەین و وریاش بین نەكا لە بری ئەوەی گرژییەكان دابكشێن، زیاتر ببن".
باكگراوند: هەفتەی ڕابردوو ئەمریكا و بەریتانیا و هاوپەیمانەكانیان چەند پێگەیەكی حووسییەكانیان بۆردومان كرد، پاش ئەوەی ماوەیەك بوو حووسییەكانیان ئاگادار كردبووەوە كە هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتییە بارهەڵگرەكانی نێو دەریای سوور ڕابگرن، بەڵام هێشتا گرژییەكان هەر بەردەوامن و لەوانەشە زیاتر هەڵبكشێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە مەخموور کەوتە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆتایی هات
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە مەخموور کەوتە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 10 ڕۆژ مۆڵەت بە پووتین دەدات؛ دەبێت بە ئاگربەست ڕازی بێت