ڕێباز حەملان: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
ڕێباز حەملان: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات

ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و گفتوگۆی ڕاپۆرتی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات، تایبەت بە پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: لە ناوەراستی مانگی ڕابردوو هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لێکتێگەیشتنی نێوانیان پەسەند کرد دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی عێراق و بوونی داواکاری نوێ تائێستا لێکتێگەیشتنەکە وەک خۆی جێبەجێنەکراوە.

لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین کە دەگوترێت حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەست ناکات.
 
- لە دوای وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ لە گفتوگۆ و دانووستان بووین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت و ئێمە پابەندی هەموو ڕێکەوتنێک بووین.

- حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وایکرد کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەشداری دانووستانەکان بکەن لەگەڵ بەغدا.

- ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕیککەوتووین 280 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان، 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت و  ئەوەی دیکەی بکرێتە بۆری و لەڕێگەی سۆمۆ هەناردە بکرێت.

- بەهۆی هێرشە تیرۆرستییەکانی درۆنەوە، بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە .

- حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە لەو 50 هەزار بەرمیلەی پێداویستی ناوخۆ، بەرهەمی دیکەی نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکات.

- ڕێکەوتنمان لەگەڵ بەغدا لەسەر دوو مەلەفە، یەکەمیان نەوتە و تەواو بووە، ئێمە پابەند دەبین. دووەم داهاتی ناوخۆیە و بووەتە کێشە، عێراق داوی 50%ی کۆی داهاتی ناوخۆ دەکات، ئەوەش پێچەوانەی یاسای ئیدارەی مالی، یاسای بودجەیە، چونکە یاسا دیاری کردووە کە تەنیا لە 50%ی داهاتی باج و گومرگ بۆ عێراق بێت نەک ڕسوماتی وەزارەتەکان.

- پێنج شەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک لە دیوانی چاودێری بەغدا هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق یاداشتێکیان ئامادە کردووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

- حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی تەواوی دەستوور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیداراڵی بووە، ئەوەی بەدەر لەمە دەوترێت، بەلاڕێدابردنی خەڵکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو کابینەیە زۆرترین نەرمی نواندووە لە پێناو موچەی مووچەخۆران.

- ئێمە پابەندی دەستور و یاسا و بڕیارەکانی داگای فیدراڵی بووین، بەڵام ئەگەر حکومەتی عێراق بیەوێت ئەمە پێشێل بکات ئەمە قبووڵکراو نیە.

- لە دانووستانەکان ئێمە باسی هەرێمێک دەکەین و ئەوان هاوشێوەی پارێزگایەک مامەلە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام کاتێک مووچە دابەش دەکەن هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکەن.

- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە پەیوەندی بەردەوامن و بەرەو ئەوە دەڕۆین ئەو بابەتە بەرەو چارەسەر بچێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ