لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون

شەیری بکە لە:
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون

دیمەنی شاری کەرکووک. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر کێشەی پارە، لە ناوچەی پیشەسازی کەرکووک دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەنێوان خۆیاندا دەبێتە کێشەیان و لە ئەنجامیشدا یەکێکیان ئەوی دیکە دەکوژێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردووشدا ئەوە سێیەم ڕووداوی کوشتنە لە سنووری پارێزگای کەرکووک.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی کەرکووک، دوو کەس لەسەر پارە بووەتە شەڕیان کە هەردووکیان چەکداری حەشدی شەعبین، لە ئەنجامیشدا یەکێکیان تەقەی لە چەکدارەکەی دیکە کردووە و کوشتوویەتی.

تۆمەتبار تەمەنی 34 ساڵە و ئەندامی هێزی تایبەتی حەشدە، ئەوەی کوژراویشە تەمەنی 38 ساڵە و خەڵکی گوندی ترکەڵانە.

زانیاریی زیاتر: بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس، بکوژ دوای ڕووداوەکە لە باشووری کەرکووک، خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ترکەڵان کردووە. 

لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو لە قەزای حەویجەش، لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو برا دروستبووە و لە ئەنجامدا یەکێکیان کە ئەندامی هێزەکانی حەشدی عەشایەرییە، براکەی خۆی کوشتووە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە. تائێستاش دەستگیرنەکراوە.

ئەمەش بزانە: لە شەوی ڕابردوو تاوەکو ئێستا ئەوە سێیەم ڕووداوی کوشتنە لە پارێزگای کەرکووک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ