بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا

مەنسوڕ مەزری سەلووم، بەڕێوەبەری گشتیی دوورخراوەی پەروەردەی کەرکووک

ئاڤا نیوز

بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەڕیوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامارەکانی هەڵسەنگاندنەکانی بەرپرسانی خستەڕوو، تێیدا هەزار و 135 پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئەنجامدراوە، بەهۆیەوە 41 بەڕێوەبەری گشتی لەسەرکار لادراون، کۆتایی بە ڕاسپاردنی 89ـی دیکەش هێنرا کە بە وەکالەت کاریان دەکرد.

زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی: لە چوارچێوەی کارەکانی ئەو لیژنەیەی 41 بەڕێوەبەری گشتی لەکار لاداوە، مەنسوڕ مەزری سەلووم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا.

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لە پێکهاتەی عەرەبە و ماوەی دوو ساڵە دەستبەکاربووە.

لەلایەکی دیکەوە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، چوار وەزیری حکومەتەکەی بەتۆمەتی بوونی گومان لە ئەدا و کارەکانیان، ڕەوانەی دادگا کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ