بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە 2 لە هەولێر دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە 2 لە هەولێر دەکرێت

دیمەنی سەوزایی لەشاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

دوای گەیاندنی گلەیی دانیشتووانی شاری ئایندە 2ـی هەولێر بەهۆی کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاکەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر دەڵێت "بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان دەکەین".

چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی شاری ئایندە 2ـی هەولێر وەک خۆیان دەڵێن، "هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی پاک و خاوێنی لە شارەکەماندا نییە، هەرچەندە ئێمە پارەی خزمەگوزاری دەدەین، بەڵام ئەو کۆمپانیایەی کە سەرپەرشتی ئایندە 2 دەکات، تەنیا پارەکە وەردەگرێت و هیچ کارێک ناکات، داوا دەکەین پاک و خاوێنی بۆ شارەکەمان دابین بکرێت".

لێدوانی فەرمی: مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شارێکی وەبەرهێنانە و تا ئێستا لەلایەن شارەوانییەوە وەرنەگیراوە، لەناو تەندەری کۆمپانیاکانی زبڵ و خاشاک داخڵ نەکراوە، کۆمپانیایەک هەیە کە کاری خاوێنکردنەوە و ئاو و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی بۆ دەکات.

لەلایەکی دیکەوە: سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لیژنەی سکاڵامان هەیە کە نوێنەری شارەوانیشی تێدایە و لە پارێزگای هەولێرە، سبەی یەکشەممە تیمی خۆمان بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە دەنێرینە شاری ئایندە تا کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ