
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا - عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
بڕیاروایە دوای دانووستانەکانی ڕووسیا و ئەمریکا، بە هەمان شێوە گفتوگۆ و دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: گەڕی شەشەمی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بڕیاربوو تەنها چەند ڕۆژێک پێش هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل لە 13-6-2025 ئەنجام بدرێت، بەڵام هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی ئەتۆمی و سەربازی و مەدەنی لە ئێران شکستی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا هێنا، لە دوای "جەنگی 12 ڕۆژە"ەوە ئەمریکا هەوڵ دەدات دانووستانەکان دەستپێبکەنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی تاران تایمز، ئێران و ئەمریکا ئامادەییان بۆ دەستپێکردنی دانوستانێکی نوێ دەربڕیوە، تاران مەرجی داناوە لەسەر ئەوەی هەر وتووێژێکی داهاتوو بڕگەیەک لەخۆبگرێت سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ، بە پێچەوانەی خولەکانی پێشوو کە تەنیا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی چڕببوونەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی تاران تایمزی ئێرانی کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات پێشبینییان کردووە، دانووستانەکان ناڕاستەوخۆ بن و ڕەنگە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەڕێگەی نێوەندگیرێکەوە دەستپێبکەنەوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەبێتە وێستگەی یەکەمی دانووستانەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار و 65 کەس لە ئێران کە زۆربەیان هاووڵاتی مەدەنی بوون، لەنێویاندا بەرپرسانی باڵای سەربازی و زانایانی ئەتۆمی، هەروەها لە ڕاپۆرتە ڕۆژئاوایی و ئیسرائیلییەکانی گواستۆتەوە کە لانیکەم 31 هەزار باڵەخانە و چوار هەزار ئۆتۆمبێل لە ئیسرائیل وێران بوون یان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا لە 13-6-2025 ڕاستەوخۆ لەڕێگەی بۆمبهاوێژەکانی B2ەوە هاتە ناو جەنگەکەوە بۆ لێدانی سێ پێگەی ئەتۆمی کە پێشتر لەلایەن ئیسرائیلەوە کرابوونە ئامانج، لە بەرامبەردا تاران بە هێرشی مووشەکی و درۆن وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە و بنکەی عودەیدی لە قەتەر بۆردومان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەلئەبیب هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقام لە دژی پلانی کۆنترۆڵکردنی غەززە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە