چاودێر بۆ ڕێگری کردن لە بەفیرۆدانی ئاو لە کۆڵانەکانی هەولێر دادەنرێت

شەیری بکە لە:
چاودێر بۆ ڕێگری کردن لە بەفیرۆدانی ئاو لە کۆڵانەکانی هەولێر دادەنرێت

پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بۆ ڕێگری کردن لە بەفیرۆدانی ئاو، لە هەفتەی داهاتووەوە لە هەولێر چاودێر لە کۆڵانەکان دادەنرێن و سەرپێچیکارانیش سزا دەدرێن.

 

وێنە گەورەکە: بەتەواوبوونی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاو بۆ هەولێر کێشەی ئاو لەو شارە بۆ زیاتر لە 30 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەبێت، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا کار لەسەر ڕێکخستنەوەی تۆرەکانی ئاو و ڕێگری کردنیش لە بەفیرۆدانی ئاو دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤای گوت، 31 بۆ 32 تیم پێکدەهێنرێن، ئەو تیمانە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستبەکار دەبن وەک چاودێر بۆ ڕێگری کردن لە بەفیرۆدانی ئاو.

 

هۆشداری دەدات: "هەر کەسێک ئاو بەفیرۆ بدات جاری یەکەم ئاگادار دەکرێتەوە، جاری دووەم بە پێبژاردن لە 30 هەزار بۆ 50 هەزار دینار سزا دەدرێت، ئەگەر ئەو کەسە هەر بەردەوام بوو لەسەر بەفیرۆدانی ئاو ئەوا ڕەوانەی دادگا دەکرێت."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر کەسێک زیادەڕۆیی بکات لە بەکارهێنانی ئاو بۆ شوشتنی بەردەرگای ماڵەکانیان یان بەفیرۆدانی ئاو لە شووشتنی شۆستە و شەقامی کۆڵان، لە ڕێگەی چاودێرەکانەوە سەرپێچیەکەیان دەستنیشان دەکرێت و ڕێکار لە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ