وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات

وێنەی قوتابییانی تازە وەرگیراو

ئاڤا نیوز


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوایین وادەی بۆ تۆمارکردنی ناوی منداڵانی لە باخچە و قوتابخانە حکومەییەکان ڕاگەیاند، دەڵێت: 'وادەکە لەودوای ئەو بەروارەوە درێژ ناکرێتەوە'.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 10-8-2025، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تۆمارکردنی ناوی منداڵان لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان درێژ ناکرێتەوە، دواین وادەش بۆ تۆمارکردنی ناوەکان ڕۆژی 20ی ئاب دەبێت.


بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، هۆکاری درێژنەکردنەوەی وادەکەش، ئەوەیە کە ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر ڕێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابییان لە سیستمی 'ئی – پەروەردە' دەکەن، هەروەها هۆبەکانی خوێندنیش جیا دەکەنەوە.


سەبارەت بەو قوتابییانەی کە ناویان لەو ناوەندانە خوێندن تۆمار کردووە، کە بە تیروپشک کار بۆ وەرگرتنی قوتابییان دەکەن، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: 'ئەگەر دوای تیروپشک ئەو قوتابییانە وەرنەگیران، ئەوا مافیان هەیە کە لە قوتابخانەی سنووری جوگرافی خۆیان تۆمار بکەن.'


باکگراوند: لە 23-7-2025 وەرگرتنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردووە، تا 20-8-2025 پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: