
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە، سوودانی بڕیار لەسەر مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران بدات، بەڵام ئاڤا زانیویەتی باسی ئەو بابەتە نەکراوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە بە یەک وشەش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە تەواو کراوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕاسپێردرا بوون بۆ بابەتی نەوت و داهات ئامادەی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی چلەی ئیمامی حوسێن، تا ڕۆژی پێنجشەممە 14-8-2025 لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پشوو دەبێت، بۆیە بڕیاردان لەسەر مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقمان وتووە، تەنیا بۆ مانگی شەش دەتوانرێت 120 ملیار دینار وەک داهات ڕەوانە بکرێت. بۆ مانگی حەوت داهات ناگاتە 120 ملیار دینار، بۆیە ئەو بڕە کەم دەبێتەوە و شاندێک دەچێتە بەغدا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ناكرێتەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هێرشێکی ئاسمانیی عێراق داعش لە دۆڵی شای دەکاتە ئامانج
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکراینا پێدانی خاک بە ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ناكرێتەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هێرشێکی ئاسمانیی عێراق داعش لە دۆڵی شای دەکاتە ئامانج
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکراینا پێدانی خاک بە ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین