
ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
وەکو ئامادەکارییەک بۆ پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی، هەڵبژاردنی ئەزموونی لە عێراق بەڕێوەچوو، هاوکار کۆمیسیۆن هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی تەواو کردووە.
وەکو ئامادەکارییەک بۆ پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی، هەڵبژاردنی ئەزموونی لە عێراق بەڕێوەچوو، هاوکار کۆمیسیۆن هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی تەواو کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیسیۆن بەپێی خشتەی کاری خۆی ئامادەکاری بۆ ئەم پرۆسەیە دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی ئەنجام دا.
لێدوانی فەرمی: مەروان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن بە ئاڤای گوت: ئەمڕۆ لە دەنگدانی تایبەت هەموو ئامێرەکان و کامێرەکان تاقی دەکرێنەوە، هەموو ڕێکارەکانی هەڵبژاردنیش جێبەجێ دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەولێر 53 وێستگە لە هەرسێ بنکەی تۆماری دەنگدەران کراونەتەوە، وێستگەیەک لەناو ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن و دوو وێستگەش بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ کراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای گوت، لە چوارچێوەی بەردەوامی ئامادەکارییەکانیش بۆ هەڵبژاردن، تاقیکردنەوەی هەڵبژاردن بەشێوەی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەزار و 79 بنکەی دەنگدان بۆ ئەم پرۆسەیە کراونەتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوێنێ شەممە 9/8/2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پرۆسەی تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە لیستی حیزب و هاوپەیمانییەتییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 31 هاوپەیمانی، 38 حیزب، 76 لیستی کاندیدی تاکەکەسی بە زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدەوە، کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ناكرێتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هێرشێکی ئاسمانیی عێراق داعش لە دۆڵی شای دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێمی كوردستان ناكرێتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هێرشێکی ئاسمانیی عێراق داعش لە دۆڵی شای دەکاتە ئامانج
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئۆکراینا پێدانی خاک بە ڕووسیا ڕەتدەکاتەوە