ئەمریكا جەخت لە گرنگی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە
- هەواڵ
- 10 ئاب

ئاڤا نیوز
كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، لەمیانی گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، جەختی لە گرنگی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ یەكشەممە 10ـی ئابی 2025، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە هەردوو كونسوڵی پێشوو و نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد، بەبۆنەی دەست لەكارهەڵگرتنی یەكێكیان و دەستبەكاربوونی ئەوی دیکەیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سەفین دزەیی، سوپاس و پێزانینی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، بۆ ستیڤ بیتنەر، دەربڕی کە ڕۆڵی بەرچاوی لە زیاتر پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوولا هەبووە؛ هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
هاوکات پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە خاتوو گرین کرد و هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە تازەیەی بۆ خواست و ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بۆ سەرخستنی ئەرک و کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان نیشاندا.
چی كرا: هەردوولا باسیان لە بارودۆخ و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد و جەختیان لەسەرگرنگی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی كوردستان کردەوە.
زانیاریی زیاتر: هاوكات باس لە هێرشەکانی ئەمدواییەی سەر کێڵگە نەوتییەکان کرا کە لەلایەن چەند گرووپێکەوە بە مەبەستی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەنجامدران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
58 خولەک لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر نووسینگە ساختەکانی دۆزینەوەی هەلی کار گەنجان فریو دەدەن
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەڕەکەی لالەزار چی بەسەر دەیان گەشتیاری عەرەب هات؟