کرێکارێکی گۆڕینەوەی بووتڵی غازی ماڵان 10 ملیۆن دیناری خەڵک دەبات و ون دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە سۆران کرێکارێکی بارهەڵگری غاز، بەبیانووی جیاواز نزیکەی 10 ملیۆن دینار لە هاووڵاتیان و خاوەنەکەی وەردەگرێت و دواتر خۆی ون دەکات، سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کرێکارێک ناوی (ب ع م) تەمەن 45 ساڵ کرێکار بوو لەسەر بارهەڵگری غاز و غازی ماڵانی گۆڕیوەتەوە، ماوەیەک پێش ئێستا بەبیانووی ئەوەی ئۆتۆمبێلی چاک دەکات یان بیانووی دیکە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە و ئێستا ون بووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحمان عیسمەت، خاوەنی بارهەڵگرەکە بە ئاڤای گوت، "ئەو کرێکارە ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ مندا کاریکردووە و متمانەی تەواوم پێی هەبووە، مانگی 12 ـی ساڵی ڕابردوو چوومە عومرە و چەند مانگێک لە کاروبارەکان ئاگادار نەبووم، لە پڕ دیارنەما و دواتر هاووڵاتیانی گەڕەکی برایەتی سۆران سکاڵای دیارنەمانی پارەکانیان لەلاکردم."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خاوەنکارەکە، (ب.ع.م)، 162 بووتڵی غازی بردووە و فرۆشتوونی، هەروەها بە شوفێری بارهەڵگرەکەی گوتووە ملیۆنێک و 700 هەزارم بدەیە ئینجا ساڵنامەکەت دەدەمەوە، هاوکات زیاتر لە 5 ملیۆن دینار و نزیکەی 40 بووتڵ غازی لەخەڵک وەرگرتووە."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سۆران بە ئاڤامیدیای گوت ئاگاداری ئەو کەیسەین و بەدواداچوونی بۆ دەکەین.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەو کرێکارە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ماوەتەوە، متمانەی خاوەنی ئەو باڵەخانەیەشی بەدەستهێناوە و مانگانە کرێیی یەکە و دووکانەکانی کۆکردووەتەوە، نزیکەی سێ ملیۆن دینار کرێی مانگێکی ئەویشی بردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هێرشەکەی لالەزار، لیژنەی قەرەبوو بە سەتڵە گەچەوە دەچێتە ماڵان