فایلی خەڵك؛ دانیشتووانی چەند گوندێکی پێنجوێن هەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکانیان دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی 15 گوندی پێنجوێن بەهۆی خراپیی ڕێگاوبانەکانیانەوە هەڕەشەی چۆڵکردنی گوندەکانیان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانێکی زۆرە دانیشتووانی پانزە گوندی سەر بە قەزای پێنجوێن بەدەست کێشەی خراپیی ڕێگاوبانەوە دەناڵێنن و سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2014ـەوە بڕیاری قیرتاوکردنی ڕێگاکانیان دەرچووە، بەڵام تائێستا پڕۆژەکە تەواو نەکراوە.
پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای ئەو 15 گوندە بەشێک لە کارەکانی ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنییەوە، ئەو بەشەی کە کاری تێدا کرابوو، جارێکی دیکە بەهۆی هاتووچۆ و کەشوهەواوە تێکچۆتەوە و ئێستا دۆخەکەی لە جاران خراپترە.
داواکاری فەرمی: دانیشتووانی ناوچەکە نیگەرانن لە چارەنووسی گوندەکانیان و هۆشداری دەدەن کە ئەگەر ڕێگاوبانەکانیان بۆ چاک نەکرێت، ئەوا ناچار دەبن بە تەواوی گوندەکانیان چۆڵ بکەن و ڕوو لە شارەکان بکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر جەمال، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی پێنجوێن، ڕایگەیاند کە لە ئێستادا قیرتاوکردنی ڕێگای ئەو گوندانە کارێکی ئەستەمە، چونکە پڕۆژەکە وەستاوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی لە تواناماندا بێت تەنیا ئەوەیە کە تێکەڵە ڕێژەیەکیان بۆ بکەین و لەوە زیاترمان پێناکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسی خۆرایی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەی کوژراو و سووتاو و بریندارانی لالەزار ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ هەفتە بە حکومەتی عێراق دەدات بۆ چەککردنی حەشدی شەعبی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێگەی ئاڤاوە لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار هاتە دەنگ
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هێرشەکەی لالەزار، لیژنەی قەرەبوو بە سەتڵە گەچەوە دەچێتە ماڵان