ترەمپ: لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ پووتین، زێلێنسکی دەتوانێت بەشدار بێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای دەکات کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ پووتین ئەنجام دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە کۆبوونەوەی داهاتوودا زێلێنسکی دەتوانێت بەشدار بێت.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا سێ ساڵ زیاترە بەردەوامە و سەرۆکی ئەمریکاش دەیەوێت کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی هەینی لە ئەلاسکا کۆ دەبنەوە و پرسی جەنگی ئۆکراینا تاوتوێی دەکەن، ترەمپیش ئەوەی خستەڕوو، دۆخەکە ئێستا زۆر ئاڵۆزە، بەڵام سەیری هەموو بژاردەکان دەکەن. ڕەنگە پێویست بکات ئەو دوو وڵاتە دەستبەرداری لە هەندێک ناوچەکانیان ببن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ڕۆژی هەینی پووتین، دەبینم و گفتوگۆیەکی ڕاستەقینە دەکەین و پێی دەڵێم، دەبێت کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا بهێنیت". ووتیشی، "دوای کۆبوونەوەکە بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا دەکەم، کۆبوونەوەی داهاتوو لە نێوان پووتین و زیلێنسکی دەبێت، ئەگەر پێویستیش بکات، منیش ئامادە دەبم."
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ئاست باڵای لەم جۆرە بەبێ بەشداربوونی زێلێنسکی نیگەرانی بۆ ئۆکراینا و وڵاتانی ئەوروپا دروست کردووە، ئەمەش بەهۆی ئەگەری ڕێککەوتنی ئاشتی لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی ئۆکراینا لە بەشێکی خاکەکەی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا