
ناوەندێکی پشکنینی ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی حکومەتی فیدراڵی عێراق، ناوەندی پشکنینی ئۆتۆمبێل (هەزە و بەڕاد) لە شارۆچکەی پردێ داخرا. ئەم بڕیارە بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی لە بەغداوە دەرچووە و ئاستەنگی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کەرکووک دروست کردووە کە خاوەنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق داوایان کردووە بۆ کردنەوەی ناوەندەکە، پێویستە بە شێوەیەکی فەرمی مۆڵەت لە بەغداوە وەربگیرێت. تا ئەو کاتە، هیچ جۆرە پشکنینێکی ئۆتۆمبێل و دڵنیابوون لە مەرجەکانی توندوتۆڵی لەو ناوەندەدا ئەنجام نادرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەندی پشکنینی پردێ، لە ماوەی ڕابردوودا کارئاسانییەکی گەورەی بۆ ئەو شۆفێرانەی سنووری کەرکووک دەکرد تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان سەر بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. لەبری ئەوەی ڕێگەیەکی دوور ببڕن بۆ نوێکردنەوەی پشکنینی ساڵانە، دەیانتوانی سەردانی ناوەندەکانی پردێ یان چەمچەماڵ بکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە داخستنی ناوەندی پردێ، هاووڵاتییان ناچار دەبن جارێکی دیکە ڕێگەی دوور و کاتێکی زیاتر بۆ گەیشتن بە ناوەندەکانی پشکنین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ببڕن، ئەمەش بارگرانییەکی نوێی بۆیان دروست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کۆنفڕانسی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
عەلی عەلاق: 80%ی پارەی عێراق لە ماڵەکان هەڵگیراوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی بەرامبەر ڕووسیا نەرمی دەنوێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار: گوڵی ڕۆز لە هەولێرەوە ڕەوانەی سعودیە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
11 ئاب
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کۆنفڕانسی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی بەرامبەر ڕووسیا نەرمی دەنوێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار: گوڵی ڕۆز لە هەولێرەوە ڕەوانەی سعودیە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
77 کەس بەهۆی ئاگرەکەی تورکیا بریندار بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری وزەی سووریا بۆ پرسی نەوت و ئاو دێتە عێراق