بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێن ڕۆژێک پشوو ڕاگەیێنرا

پەیکەری پێشمەرگە لە شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز

 

نووسینگەی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، ڕایگەیاند کە سبەی، چوارشەممە ڕێکەوتی 13ی ئابی 2025، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکانی پارێزگاکەدا پشووی فەرمی دەبێت.


چیرۆکی سەرەکی: ئەم بڕیارە بەبۆنەی "زیارەتی ئەربعین"ـەوە دێت کە یادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنە و ساڵانە بە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری عێراق و جیهانەوە یادی دەکەنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاگەیێندراوەکەی پارێزگای کەرکوکدا هاتووە کە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە پشووەکە بەدەر دەکرێن و بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا.


ئەمەش بزانە: ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنە ئایینییەکاندا، حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکە بڕیار لەسەر پشووی فەرمی دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: