
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە کۆشکی سپی. وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە سەرکردەکانی ئەوروپا و سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە قسە دەکەن بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی کات و شوێنی کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، هەڵمەتێکی فراوانی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بۆ ڕازیکردنی هەردوو دەوڵەت بۆ ڕێگەدان بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکە دەستیپێکردووە، لەڕێگەی ئەوروپاوە فشار دەخاتە سەر کۆشکی سپی و کرێملن بۆ دوورنەخستنەوەی کیێڤ لە کۆبوونەوە و ڕێککەوتنەکان.
لێدوانی فەرمی: کاجا کالاس، سەرۆکی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە لەسەر داوای فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕێکخراوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکە یەکخستنی هەڵوێستەکانە بەر لە کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە ئالاسکا بەڕێوەبچێت، یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی بەشدار بێت لە کۆبوونەوەکە چونکە بابەتی کۆبوونەوەکە چارەنوسی ئۆکراینا دیاری دەکات.
زانیاریی زیاتر: سەرکردەکانی ئەوروپا و زیلێنسکی نیگەرانن لەوەی کە لەو کۆبوونەوەیەدا پەراوێز بخرێن و هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان واشنتن و مۆسکۆدا بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندی ئەوان بکرێت، جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێش هەر گفتوگۆیەکی ئاشتی یان ئاڵوگۆڕی خاک، دەبێت پووتین بە ئاگربەست ڕازی بێت، سەرکردەکانی ئەوروپا داوایان کردووە کە هەر ئاڵووگۆڕکردنێکی خاک دەبێت بە ڕێککەوتن لەگەڵ کیێڤ بێت و دەبێت ئۆکرانیا گەرەنتی بۆ پاراستنی لە هەر دەستدرێژییەکی داهاتوو پێبدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ پووتین، پرسی ئاڵوگۆڕی خاک لە ئارادا دەبێت، ئەمەش نیگەرانی لای ئۆکراینا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی دروست کردووە کە پێیان وایە نابێت چارەنووسی ئۆکراینا بەبێ ئامادەبوونی خۆی دیاری بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
ناسر ڕەزازی و عادل هەورامی پێکەوە گۆرانی دەڵێنەوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ چاککرا؛ دەست بە دابەشکردنەوەی دەکرێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دڵزار عابدی موزیکی گۆرانی "سیاچەمانە"ی لەیلا فەریقی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
بۆریی ئاوی ئیفراز سێ چاککرا؛ دەست بە دابەشکردنەوەی دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: مانگی 11 پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ئەمساڵیش داشکان لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار و 500 مێگاوات کارەبا زیاد دەکرێت