12 هەزار پێشمەرگەی یەکەکانی 80 و 70 لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن

شەیری بکە لە:
12 هەزار پێشمەرگەی یەکەکانی 80 و 70 لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن

بەشێک لەو زەوییانەی ئامادەکراون بۆ دابەش کردن

ئاڤا نیوز


سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی دەڵێت، سەرووی 20 هەزار فۆرم، کە فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشینان لەخۆدەگرێت، ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو ڕەزامەندییان دەگەڕێتەوە."

 

وێنە گەورەکە: یەکەکانی 70 و 80 دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتنیش لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدان، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی مەدەنی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.

 

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "زیاتر لە 45 هەزار پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زەوی وەردەگرن، 12 هەزار فۆرمی دیکە پەسەند کراون و دەگەڕێنرێنەوە شارەوانییەکان."

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی، سەرووی 20 هەزار فۆرمی دیکە، کە فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشینان لەخۆدەگرێت ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو ڕەزامەندییان دەگەڕێتەوە."

شەیری بکە لە: