ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانی بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش تایبەت بە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی ئیدارەی خۆسەر
ئاڤا نیوز
ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دووپاتکردەوە، ئامادەیی خۆیشی بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی دەستەیەکی کاتی بۆ حکومڕانی سووریا، نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەکۆتا کۆبوونەوەی خۆیدا توندووتیژییەکانی ئەم دواییەی سووریا و بەتایبەت پارێزگای سوەیدای سەرکۆنەکرد، داواشیکرد پرۆسەی سیاسی سووریا مافی هەمووان بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەگەز و ئاینیان بپارێزێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاویکردەوە، هاوسۆزی هەموو ناوچەکانی وڵاتن کە ڕووبەڕووی پێشێلکاری بوونەتەوە و پشتیوانی هەموو هەوڵێکی نێودەوڵەتیش دەکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی سووریا و لێپرسینەوە لەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە.
دەشڵێت: بێبەشکردنی هێزە کاریگەرەکان، لەوانەش ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە لە پرۆسەی سیاسی سووریا مانای وایە پرۆسەکە لە بنەڕەتدا "ناتەواوە و هەڕەشەی شکستی لەسەرە"، ڕێککەوتنەکەی 10ی ئازاریش لەگەڵ بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش یەکدەگرێتەوە، بۆیەش ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی دەستەیەکی کاتی بۆ حکومڕانی سووریا، نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەبڕێت.
چارەسەرەکان: ئیدارەی خۆسەری داوای گفتوگۆیەکی نیشتیمانی گشتگیر بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، بۆ بنیادنانی سووریایەکی دیموکراسی و هەمەڕەنگ کە ڕێز لە مافی هەمووان بگرێت و خەونەکانیان لە ئازادی، دادوەرپەریی و ئاشتی بەدی بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 35 خولەک لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین گوێگرتنە نەک دانوستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین گوێگرتنە نەک دانوستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی "گەنجینە" ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو