لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت

شەیری بکە لە:
منێری

عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران

ئاڤا نیوز

عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لوبنانە و بڕیارە پرسی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە تاوتوێ بکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سکای نیوزی عەرەبی پشتڕاستی کردووەتەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکەی عەلی لاریجانی، ئەمینداری نوێی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە فڕۆکەخانەی بەیرووت نیشتووەتەوە و لەلایەن بەرپرسانی لوبنان پێشوازیی لێکرا.

لێدوانی فەرمی: لاریجانی لە بەیاننامەیەکدا لە فڕۆکەخانەی بەیرووتەوە ڕایگەیاندووە، "گەلی لوبنان ئازیزن بۆ ئێمە، ئێمە لە هەموو بارودۆخێکدا لە گەڵیان دەوەستین''

لەلایەکی دیکەوە: لاریجانی، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغداد کە لە ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئابی 2025، لەگەڵ قاسم ئەعرجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە چاودێریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕێککەوتنێکی ئەمنیی پەیوەست بە سنووری نێوانیان واژۆ کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانەی لاریجانی لە کاتێکدایە، ئێران ڕەتیکردووەتەوە حیزبوڵڵا چەکەکانیان دابنێن.

شەیری بکە لە: