لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی بەردەڕەش - کەڵەک - وێنەی سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی بەردەڕەش-کەڵەک ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویدا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک لەوبارەیەوە دەڵێت، "کەسێک بەهۆی ڕووداوەکەوە سووتاوە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە".
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 07:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر ڕێگەی بەردەڕەش-کەڵەک، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو بارهەڵگردا ڕوویدا، بەوهۆیەوە شۆفێری بارهەڵگرێکیان بەسەختی برینداربووە.
لێدوانی فەرمی: عەقیدی مافپەروەر ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕووداوەکە لە نزیک بەنزینخانەی نایک لەسەر ڕێگەی بەردەڕەش-کەڵەک ڕوویداوە، شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان بە سەختی بریندار بووە و جەستەی سووتاوە، بۆیە بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەیەکی هەولێر گواستراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید بەتۆمەتی هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن دەستگیر کراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین گوێگرتنە نەک دانوستان