
دیمەنی چەند حەجخوازێک لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ حەج. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی بەرامبەر بەو کەسانە دەگرێتەبەر لە دەرەوەی بڕیار و ڕێنماییەکان ڕیکڵام بۆ گەشتی عومرە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ پێش دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، ڕێنمایی نوێی دەرکرد و گرێبەستی نوێی لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە واژۆ کرد کە گەشتی عومرە ڕێکدەخەن، تێیدا ئەرک و مافی کۆمپانیا و عومرەکاران ڕێکخران و دیاری کران.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک کەس لە ژێر ناوی جیاجیا لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا ڕیکلام بۆ بردنی هاونیشتمانیان دەکەن بۆ عومرە به بێ ئهوهی مۆڵەتی كۆمپانیای حهج و عومرهیان ههبێت یاخود هاوپشك و فهرمانبهر بن له هیچ كۆمپانیایهكی حهج و عومره، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حهج و عومرهی هەرێمی كوردستانیش هۆشداریان پێدەدات و دووپاتی دەکاتەوە هەر کەسێک دوای ئەو هۆشدارییە ئەم کارە ڕانەگرێت، ڕووبهڕووی لێپێچینهوهی یاسایی و كارگێری دهبێتهوه.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای گوت: گەشتی عومرە بەجۆرێک ڕێکخراوە بەرژەوەندی گشتی و مافی عومرەکاران و کۆمپاکانیش پارێزراوە و ئەرک و بەرپرسیاریەتی هەموو لایەک دیاری کراوە، بۆیە دەبێت گەشتی عومرە لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان بێت.
باکگراوند: 16ـی مانگی ڕابردوو گەشتی عومرە بەرێگەی وشکانی دەستی پێکردەوە و 18ـی هەمان مانگیش بەڕێگەی ئاسمانی گەشتەکان دەستیان پێکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سلێمانی دەکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی ئەمنیی سلێمانی دەستی بەسەر کەناڵی زوومی لاهوور شێخ جەنگیدا گرت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناکۆکییەکان لەسەر تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی بەردەوامە