ئاڤا بەدواداچوون بۆ لێخۆشبوون لە گەڕانەوەی پێشینەی هاوسەرگیری کەمئەندامان دەکات
- هەواڵ
- 14 ئاب

دراوی عێراقی و لۆگۆی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان میکانیزم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لیخۆشبوون لە گەڕانەوەی پێشینەی هاوسەرگیری کەمئەندامان دادەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەسەر پێشنیازی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەنجوومەنی وەزیران لە 2025-03-12 بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوەی بڕی پارەی پێشینەی هاوسەرگیری ماوە بۆ سوودمەندانی کەمئەندامان کە پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا میدیای گوت: هەرکاتێک وەزارەتی دارایی ڕێنمایی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەربکەن، ئێمە لیستی ئەو کەمئەندامان ئامادە دەکەین و هەر ڕێکارێک لە ئەستۆی ئێمە بێت جێبەجێی دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا میدیای گوت: ئەو نووسراوە دەچێتە بەشی دیراسات و لە ڕێگەی لیژنەیەک کە لە نۆ کەس پێکهاتووە، مکانیزمی لێخۆشبوونەکەی دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سلێمانی دەکەین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی ئەمنیی سلێمانی دەستی بەسەر کەناڵی زوومی لاهوور شێخ جەنگیدا گرت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناکۆکییەکان لەسەر تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی بەردەوامە