دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی شووباتی ڕاگەیاند و بڕیارە لەماوەی چوار ڕۆژدا دابەش بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی لیستەکە، ڕۆژی شەممە 30-3-2024، بە وەزارەتی تەندروستیی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تاوەکو ڕۆژی دووى نیسان تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی نەناردنی پارەی تەواو لەلایەن بەغداوە، هەر یەک لە وەزارەتی دارایی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، هێزەکانی 70 و 80، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە، هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن، لە لیستی مووچەدا نین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ مانگی شووباتی 2024 و بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی گشت وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئاداری 2024 تاوەکو ئاراستەی حکوومەتی فیدراڵ بکرێت بۆ خەرجکردنی.
وێنەی لیستەكە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی نێوان نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ یاسای دراوە دیجیتاڵییەکان واژۆ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی نێوان نەتانیاهۆ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سووتانی مۆڵەکەی کوت 20 بەڕێوەبەر و ئەفسەر و فەرمانبەر بەقورسی سزادران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ یاسای دراوە دیجیتاڵییەکان واژۆ دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات