ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی: پارتی خەڵكی لەسەر ڕازینەبوون بە ژێردەستەیی ڕاهێناوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی پێشەنگ بووە لەوەی خەڵكی لەسەر ڕازینەبوون بەژێردەستەیی ڕابهێنێت؛ لەسەر ئەو بنەمایەش حیزبەكە بڕوای تەواوی بە ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی شەممە ڕێككەوتی 16ـی ئابی 2025، پارتی دیموكراتی كوردستان 79ـەمین مۆمی تەمەنی دامەزراندنی دادەگیرسێنێت، وەک گەورەترین حیزب لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تەنانەت لەسەر ئاستی عێراقیش، لەنێو سەرجەم حیزبەكان خاوەنی زۆرترین كورسیی پەرلەمانییە.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد خورشید، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی و بەرپرسی لقی 12ـی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، یەكێك لە شانازییەكانی مێژووی خەباتی پارتی ئەوەیە؛ خەڵكی فێری ئەوە كرد بە واقیعی ژێردەستەیی ڕازی نەبن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕازینەبوون و ڕەخنەگرتنە، جاری وا هەیە بە شانازییەوە لە خودی پارتیش هەیە؛ بەو پێیەی خەڵكی كوردستان هەموو كات پێشبینی و چاوەڕوانیی زیاتریان لە سەركردایەتی سیاسیی پارتی هەبووە و هەیە.
زانیاریی زیاتر: پارتی بە بەستنی 14 كۆنگرە، زۆرترین كۆنگرەی لەنێو سەرجەم حیزبەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەستووە، كە لەسەرجەم كۆنگرەكاندا دەرفەتی بە هاتنەپێشی كادیری نوێ دراوە و دەرگا بۆ ڕەخنە و پێشنیازی نوێ كراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 خولەک لەمەوپێش
بەشێوەی کاتی دەرگای قەڵای هەولێر بە ڕووی گەشتیاران دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئالاسکا؛ ترەمپ لەنێو بنکەیەکی سەربازی هەوڵی ئاشتی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئالاسکا؛ ترەمپ لەنێو بنکەیەکی سەربازی هەوڵی ئاشتی دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا