لە ئێران بەهۆی گەرما و نەبوونی کارەبا دوو کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هاووڵاتیەک لەکاتی جۆفێنککردنەوە بەهۆی گەرماوە لە تاران
ئاڤا نیوز
بڕانی کارەبا و گەرمای تاقەتپڕوکێن لە شارۆچکەی کواری پارێزگای فارس، بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو گەنجی تەمەن 16 و 18 ساڵ، کە بۆ ڕزگاربوون لە گەرما پەنایان بردبووە بەر فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێل لە گەراجی ماڵەکەیان.
چیرۆکی سەرەکی: دوو گەنج کە هاوڕێی یەکتر بوون، دوای بڕانی کارەبا و لەکارکەوتنی ئامێرە فێنککەرەوەکانی ماڵەوە، بۆ فێنکبوونەوە چوونەتە گەراج و لەناو ئۆتۆمبێلێکی هەڵکراودا دانیشتوون تا فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەکاربهێنن.
هەڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنێکی داخراودا بووەتە هۆی کێشانی دووکەڵی ئەگزۆز و بڵاوبوونەوەی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، و ئەم کچ و کوڕە گەنجە بەهۆی هەڵمژینی ئەم گازەوە خنکاون.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەردەوامیی قەیرانی کارەبا لە ئێران، ژیانی نەخۆشەکانی لە نەخۆشخانە و ماڵەکاندا خستووەتە مەترسییەکی جددییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی کرێملن: کۆبوونەوەی پووتین و ترەمپ حەوت کاتژمێر دەخایەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵێک لە مووسڵ بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانە گیانی لەدەستدا
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێوەی کاتی دەرگای قەڵای هەولێر بە ڕووی گەشتیاران دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی کرێملن: کۆبوونەوەی پووتین و ترەمپ حەوت کاتژمێر دەخایەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵێک لە مووسڵ بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانە گیانی لەدەستدا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئالاسکا؛ ترەمپ لەنێو بنکەیەکی سەربازی هەوڵی ئاشتی دەدات